بە ڕزگار بڵێ؛ سەگ پەلاماری منداڵێک دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات
- ببینە و ببیستە
- 3 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە گوندی پیرداوودی سەر بە شارەدێی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، نزیکەی 20 سەگی بێلانە پەلاماری کچێکی تەمەن 11 ساڵان دەدەن، کچەکە هەر لەوێ گیان لە دەست دەدا. ڕزگار کۆچەر بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات و دەچێتە ماڵی کچەکە.
وێنە گەورەکە: بە ڕزگار بڵێ؛ یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی ئاڤا میدیایە و بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتییان دەکات. بەرنامەکە لەلایەن ڕزگار کۆچەرەوە پێشکەش دەکرێت و ئەمجارە بەدواداچوون بۆ ڕووداوی پەلاماردانی کچێک دەکات کە لەلایەن ڕەوە سەگێکی بێلانە بریندار دەکرێ و دواتر گیان لە دەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: باوکی کچەکە بۆ مایکی ئاڤا گوتی: کچەکەم بەر لەوەی لەلایەن ڕەوە سەگەکەوە پەلامار بدرێ کە نزیکەی 20 سەگی بێلانە بوون، من لەناو کێڵگە لەسەر کار بووم، ئەویشم لەگەڵ بوو، بەڵام ئەو ماندوو و هیلاک بوو، بۆ پشوو بە تەنیا گەڕایەوە ماڵەوە، بەڵام بەرلەوەی بگاتەوە ماڵەوە سەگەکان پەلاماریان دا و پارچە پارچەیان کرد.
باوکی کچەکە دەڵێ، کاتێک گەیشتمە سەری، بەهۆی برینەکەیەوە تووشی شۆک بووم و نەمتوانی سەیری بکەم.
زانیاریی زیاتر: ئەو کچەی کە بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانە گیانی لە دەست دا، لە خانەوادەیەکی عەرەبن وماوەی حەوت ساڵە بۆ کارکردن ماڵیان هاتووەتە ئەو گوندە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- ببینە و ببیستە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی پووتین و کیم جۆنگ ئوون لە چین