
دیناری عێراقی و یەکێک لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی لە پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ئەو بەشە پارەیەی گەنمی جووتیاران کە لەلای عێراق ماوە خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەدوای شەش مانگ لە پڕۆسەی ڕادەستکردنی گەنم، لەکۆی 598 ملیار دینار کە بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، کەمتر لە نیوەی ماوە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە بنێردرێت، لەکاتێکدا دەبوو ئەمساڵ لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنم جووتیاران پارەکەیان وەرگرن.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "نووسراوێکمان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی کردووە، بۆ ئەوەی 46.66%ی پارەی گەنمی جووتیاران کە لای عێراق ماوە خەرج بکرێت، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک 150 ملیار دیناری دیکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا 319 ملیار دینار پارەی ڕادەستکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و 279 ملیار دینار ماوە کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە خەرج بکرێت.
ئەمەش بزانە: جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کەرکووک، نەینەوا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق هێشتا بەشێکی پارەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی عێراق بیانووی نەبوونی پارەی نەختینە دەهێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە