وێنەی شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە دهۆک، لە کارەکەی دوورخرایەوە.
وێنە گەورەکە: دوای تۆمارکردنی پێنج سکاڵای یاسایی، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە دهۆک پێکدەهێنێت، دواتر بە فەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کارەکەی دوورخرایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، پێنج ئەفسەر لەنێو بەڕێوبەرایەتیی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لەسەر کەیسەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، دواتر لیژنەکە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان گەڕاندووەتەوە وەزارەتی ناوخۆ، هاوکات فەرمانی دوورخستنەوەی بەڕەێوبەرەکە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەرکراوە.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی پێنج کەیس لە نێو بەڕێوبەرایەتیی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان، هاوکات لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەش لەسەر ئەو بەڕێوبەرە هەبوون، وەک بەکارهێنانی پێگەکەی بۆ کاری نەشیاو، بەهەدەردانی موڵکی گشتی، تەنانەت گومان دەکرێت لەوەی پارەی چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی بردبێت، کە هەماهەنگییان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکە هەبووە.
ئەمەش بزانە: پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوبەرەکە نەگەڕاوەتەوە سەر کارەکەی، لەبری ئەو عەقید شڤان ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی جوڵانەوە و تاوان بە وەکالەت دەستبەکار بووە، تاوەکو کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان