
کەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکەی کەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات کە تێیدا مامەڵەی بەرتیلی لەگەڵ کەسێک دەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی کەریم فەیسەڵ بڵاوبووەوە، تیایدا داوای بەرتیل لە کەسێک بە ناوی ئەبو تەها دەکات و بە ملیۆنێک دۆلاریش ڕازی نابێت، ئەوەش لە ماوەیەکی کەمدا کاردانەوەیەکی زۆری لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر هەواڵی دوورخستنەوەی بڵاوکرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دادوەری دادگای ناوەندی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو تۆمارە دەنگییەی دزەی پێکراوە و خاوەندارییەتی بۆ سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە. لێکۆڵینەوەکە بۆ ئەوەیە ئایا تۆمارە دەنگییەکە بە ژیریی دەستکرد (AI) دروست کراوە یاخود ڕاستەقینەیە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە، 8ی ئەم مانگە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر ئەو دەزگا میدیایانە تۆمار دەکەن کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە، بەڵام تۆمارە دەنگییەکەی بەفەرمی ڕەت نەکردەوە، تەنانەت بە یەک وشە باسی تۆمارە دەنگییەکە و کەریم فەیسەڵ نەکرابوو.
بۆچوونی بەرامبەر: کەریم فەیسەڵ کە لە سەردەمی مالیکییەوە پۆستەکەی وەرگرتووە، ئەوکات تۆمارە دەنگییەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: "ساختەیە و دوورە لە ڕاستی، سەرۆکوەزیرانیش بڕیاری دوورخستنەوەمی نەداوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن