وەزارەتی کارەبا: پلانمان هەیە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر بگەیێنینە سێ هەزار مێگاوات
- کوردستان
- 15 تشرینی دووەم

بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
ئێستا لە هەرێمی کوردستان پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر کە دەتوانرێت 350 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت لە کارکردندایە، هەوڵیش دەدرێت لە داهاتوودا بڕی بەرهەمهێنانی كارەبای وزەی خۆر بگەیێنرێتە هەزار مێگاوات، لەپاڵ وزەی خۆریش، بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوو سوود لە وزەی 'ئاو' و 'با'ـش وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەوا پێنجوێنی، بەڕێوەبەری بەشی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: جیهان بە گشتی لە هەوڵی ئەوەدایە كار بە وزەی نوێ بكرێت، لە هەرێمی کوردستانیش چەند کارێک ئەنجام دراوە بۆ ئەو ئامانجە گرنگە، بەتایبەت سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر، چونکە وزەی خۆر باشترین سەرچاوە و جێگرەوەیە بەپێی کەشوهەوای هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زایاتر: لەبارەی ژمارەی ئەو گرێبەستانەی کراون ڕەزا پێنجوێنی دەڵێت، ئێستا سێ گرێبەست کراوە بۆ پرۆژەی دەستخستنی کارەبا لە وزەی خۆر کە 350 مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم دێت.
لەلایەكی دیكەوە: "بە پلانی درێژخایەن ئەم جۆرە وزانە زیاتر دەکرێن لە هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک 1000 مێگاوات زیاد بکرێت بۆ پلانی کورتخایەن، بۆ پلانی درێژخایەنیش بگات بە 3000 مێگاوات، بە سودوەرگرتن لە وزەی ئاو و با لەپاڵ وزەی خۆر"، رەزا پێنجوێنی وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران