سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی پارتی لە قەرەچووغ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
تیمی حیزبی و حکومی لەلایەن پارتییەوە بۆ هاوکاریکردنی ئەو خەڵکە دروست کراوە، کە بۆ سەرژمێریی دەگەڕێنەوە ناوچە کوردستانییەکان و پێداویستییەکانیان بۆ فەراهەم دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 16-11-2024، لایەنە کوردستانییەکان لە مەخموور کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر هاندانی خەڵک و کار ئاسانی بۆ گەڕانەوەیان و بەشداریکردنیان لە سەرژمێری زێدی خۆیان بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەر کەسێک نیشتەجێی شارێک بێت و لەبنەڕەت دا خەڵکی شارێکی دیکە بێت، دەتوانێت لەو شوێنەی نیشتەجێیە سەرژمێری بکات.
لێدوانی فەرمی: سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی پارتی لە قەرەچووغ، بە ئاڤا نیوزی گوت: دەپرسین ئایا بڕیارەکەی حکومەتی عێراق جێبەجێ دەکرێت؟، چونکە زۆر پرسی دەستووری هەیە و حکومەتی عێراق جێبەجێی نەکردووە.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت: تیمی حزبی و حکومی دروست کراوە، تاوەکو هەموو ئاسانکارییەک بۆ خەڵک بکرێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.
زانیاریی زیاتر: کەمپی دیبگە زۆرینەی دانیشتووانەکەی خەڵکی سنوورەکەن و لە کاتی شەڕی داعشەوە لەوێ نیشتەجێن، هەرچەندە هەوڵی زۆر دراوە بچنەوە گوندەکانی بناری چیای قەرەچووغن، بەڵام لەبەر مەترسییەکان نەگەڕاونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەولێر و مووسڵ بە هاوبەشی کاری سەرژمێری لە سنووری قەزای مەخموور دەکەن.
باکگراوند: بڕیارە ڕۆژانی 16 تاوەکو 21-11-2024، سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات