د. ئومێد سەباح: بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە
- کوردستان
- 17 تشرینی دووەم

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردسیان
ئاڤا نیوز
لە سنووری ماددەی 140، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک بۆ کارئاسانی و بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە پرۆسەکە لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لیژنەیەکی هاوبەشی پێکهێناوە، تاوەکو کارئاسانی بۆ خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکانی ماددەی 140 بکرێت کە لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێن، بۆئەوەی بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان لە ڕۆژانی سەرژمێریدا.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری دەکەین، بە تایبەت لە سنووری ماددەی 140 لیژنەیەکی باڵا لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە.
د. ئومێد سەباح، داوا لە هەموو هاووڵاتییانی سنووری ماددەی 140 دەکات کە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، تاوەکو مافیان نەفەوتێت، چونکە ئەو سەژمێرییە بۆ داهاتووی کورد و کوردستان گرنگە، "ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئامادەین ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد: لە ڕۆژی سەرژمێری خۆم لە کەرکووک دەبم، چونکە هەموو پێداویستییەکانم وەکو "ناسنامە و کارتی زانیاری" لە کەرکووکە و دووبارە لە کەرکووک خۆم تۆمار دەکەمەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان