لە عێراق ژنێكی بیانی لەسەر بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدرێت
- عێراق
- 18 تشرینی دووەم

دادگای تاوانەكانی كەرخ
ئاڤا نیوز
لە عێراق بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزای لە سێدارەدان بۆ سێ تاوانبار دەردەکرێت، لە نێویاندا ئافرەتێكی بیانییە.
وێنە گەورەكە: دوای ساغبوونەوەی تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، دادگای تاوانەكانی كەرخ لە شاری بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تاوانبار دەركرد، لە نێویاندا ئافرەتێكی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كە وێنەیەكی دەست ئاڤا نیوز كەوتووە، سێ تۆمەتبار لەكاتی دەستگیركردنییان بڕی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری "میتال ئەمڤیتامین" و دوو تەرازووی ئەلیكترۆنییان لەدەست گیراوە، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە كە تۆمەتباران كڕین فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەر كردووە.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتباران بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی (27-بڕگەی یەكەم) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان سزادراون.
شێوازی جێبەجێکردن: بەو پێیەی تاوانەكە بەهاوبەشی لەنێوان سێ تۆمەتبار ئەنجامدراوە، ڕەگەزی توندكردنی سزا حاڵەتی كەیسەكە دەگرێتەوە، بەمەش سزاكەیان لە زیندانی هەتاهەتایی توندتر كراوە بۆ سزای لەسێدارەدان.
ئەوەش بزانە: بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دوای ئێران و سعوودیە، عێراق سێیەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەڕووی زۆری ژمارەی جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە