وەزارەتی پلاندانان ڕوونکردنەوە لەسەر نووسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەدات
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانان ڕوونکردنەوە لەسەر نووسراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەدات و دەڵێت، بەگوێرەی یاسای سەرژمێری ئەوەی ئەمڕۆ لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بن لەو شوێنە تۆمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نووسراوەکە بژمێرەکان ئاگادارکراونەتەوە ئەو کەسانەی تۆمار دەکرێن پێویستە شەش مانگ پێشووتر لەو شوێنە نیشتەجێ بن، ئەمەش دڵەڕاوکێی بۆ ئەو هاونیشتمانیانە دروستکردووە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان بۆ ئەوەی لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان تۆمار بکرێن.
لێدوانی فەرمی: د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر گوتی، نووسراوەکە بەفەرمی بۆ ئێمە نەهاتووە، بەڵام لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرانی دیکە، لە ماوەی ڕۆژانی 20 و 21 هاووڵاتیان لە کوێ بن لەو شوێنە تۆمار دەکرین، گرنگ نییە ڕۆژێک پێشتر لەوێ بوون یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له ڕۆژانی 20 و 2024/11/21 قهدهغهى هاتووچۆ دەبێت و پێويسته ههموو كهسێک له ماڵهوه بێت، چونکە بژمێرەکان سەردانی ماڵەکان دەکەن و دڵنيادهبنهوه لهوهى هيچ خێزانێک لهبير نهكرابێت، هەر خێزانێک لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە تۆمار نەکرێت بێبەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
59 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان