لە بازگەی چیمەن و بازگەی پردێ بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیس دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 20 تشرینی دووەم

دیمێک لە بازگەی چیمەن
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی عێراق لە بازگەی چیمەن و پردێ بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەغدا کراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن وەزیری ناوخۆی عێراق ئاگاداری ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی بازگەکانی چیمەن پردێ کراوەتەوە کە سەردانی بەغدا بکەن بە مەبەستی لێکۆلینەوە لەسەر ئەوەی تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیلیان کراوەتە پاڵ، بەڵام داواکراوەکان پابەندی ئاگادارییەکە نەبوون.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای پابەند نەبوونی ئەفسەر و پۆلیسەکانی بازگەکانی چیمەن و پردێ بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکراون و ڕەوانەی بەغدا کراون بۆ لێکۆلینەوە، ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتر لە 180 ئەفسەر و پۆلیس دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە کە بەرتیلیان وەرگرتووە، دابەشکراون بەسەر ئەو کەلوپەلانەی لەو دوو بازگەیە تێپەڕیوون، بۆ نموونە بەشێک لە ئەفسەر و پۆلیسەکان پارەیان لەو بارهەڵگرانە وەرگرتووە کە مریشکیان بارکردووە، بەشێکی دیکە پارەیان لەو بارهەڵگرانە وەرگرتووە کە جگەرەیان گواستووەتەوە. بەمشێوە هەر بەشێک لە ئەفسەر و پۆلیسەکان تایبەت بوون بە وەرگرتنی پارە لە شوفێر و بارهەڵگرانە کە لە بازگەکان تێپەڕیوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە