
فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق لەکاتی بۆردومان، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی بۆ سەر پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە وادی زغێتون لە پارێزگای كەركووك، پێنج چەکداری داعش کوژران.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەی حەوت ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی داعش لە عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە، جار جار چالاکی دژی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە دۆڵی زغێتون لە پارێزگای کەرکووک بە فڕۆکەی ئێف-16 کرایە ئامانج ، لە ئاکامدا پێنج چەکداری داعش کوژران.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پێگەیەی کراوەتە ئامانج کەوتووەتە نێو چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لە دوای بۆردوومانەکەش تەرمی چەکدارەکان کەوتووەتە دەست هێزە ئەمنییەکان و چەندین چەک و تەقەمەنیش دەستی بەسەردا گیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشبینی دەکرێت یەکێک لەسەرکردەکانی داعش ناسراو بە "ئەبو موسەنا" لەنێو کوژراوەکاندا بێت، هەرچەندە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە