
موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق حەتمییە و حکومەتی عێراق ئەمە دەزانێت و ناشتوانێت هیچ بەرگرییەک لەخۆی بکات.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: عێراق و ناوچەکە دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدار و گەورە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، عێراق خێرا دەستی بەجووڵە کرد بەرەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ناردنی پەیامی جیاوازدا، چونکە دەزانێت هێرشەکە حەتمییە، بۆیەش عێراق هەندێک هەنگاوی پێشوەختەی هێرشەکەی ناوە.
لەلایەکی دیکەوە: موسەوی گوتی، حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات، لەبەر ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتووی نییە کە بتوانێت چاودێریی فڕۆکەی جەنگی یان درۆن یاخود مووشەکی پێشکەوتوو بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بەجێبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات