پزیشکێکی زانکۆی گەرمیان دوای دوورخستنەوەی لە بەریتانیا داهێنان دەکات
- تەندروستی
- 26 تشرینی دووەم
دیمەنی د. حەسەن محەممەد، ئەو پزیشکە کوردەی لە بەریتانیا داهێنانی کردووە.
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی زانکۆی گەرمیان دوای ئەوەی بە بیانووی نەمانی مۆڵەتی ساڵانە لە زانکۆ دوور دەخرێتەوە و لە بەریتانیا داهێنانێک دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پزیشکێکی کورد بە ناوی حەسەن محەممەد ڕۆستەم، پسپۆڕی بواری بەرگری لەشە و مامۆستا بووە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، ساڵی 2019 لە بەریتانیا کۆمپانیایەک دەدۆزێتەوە و گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ دەکات، بۆ ئەوەی توێژینەوەیەکیان بۆ بکات لەسەر جگەری دەستکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: د. حەسەن محەممەد بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، سەرەتا لە زانکۆی گەرمیان پێیان وتووە دەتوانیت بڕۆیت و هاوکاریت دەکەین، ساڵێک مۆڵەتی بێ مووچەی بۆ دەکەن، دوای هێنان و بردنێکی زۆر ساڵێکی دیکەش مۆڵەتی بێ مووچەی بۆ درێژ دەکەنەوە، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەم دوو ساڵە فەسڵی دەکەن، ئەویش گوێی پێنەداوە و نەگەڕاوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: د. حەسەن لە بەریتانیا دەرمانێکی داهێناوە بۆ جێگرەوەی 'ئەنتیبایۆتیک' دژی ئەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمان پەیدا کردووە. پزیکشەکە بۆ کۆمپانیاکەش بووەتە مایەی خێر، حکومەتی بەریتانیا بڕیاری داوە بڕی یەک ملیۆن و 155 هەزار دۆلار بە کۆمپانیاکە ببەخشێت بۆ ئەوەی پەرەی زیاتری پێبدات.
قووڵتر: دەرمانی پزیشکە کوردەکە چەند قۆناغێکی ماوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا لەسەر مرۆڤ تاقی بکرێتەوە.
ئەوەش بزانە: بەپێی یاسا فەرمانبەر دەتوانێت پێنج ساڵ و مامۆستای زانکۆش دوو ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بکات.
باکگراوند: د.حەسەن محەممەد ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچ و دوو کوڕە، بە ئەسڵ خەڵکی قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و ئێستا دانیشتووی بەریتانیایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب