پارتی سەردانی هەموو لایەنەكان دەكات و یەكێتیش دانیشتنی هیچ لایەنێک ڕەتناكاتەوە
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم
لۆگۆی پارتی و یەكێتی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوە و سەردانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، پارتیش كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە سەردانی سەرجەم لایەنەكان دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت و بەشداریكردن و نەكردنیان گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات.
لێدوانی فەرمی: سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەکو پارتی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، ئەوانەی دەنگی زۆر یان کەمیان بەدەستهێناوە.
لەلایەكی دیكەوە: جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەكێتی دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێك ڕەتناكاتەوە و ئامادەیە بۆ هەموو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن و هاوپەیمانیێتییەك.
گۆشەیەكی دیكە: ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەماهەنگی دەکەن بۆ ڕێکخستنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ڕۆژی 02-12-2024 کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
زانیاریی زیاتر: دڵشاد شەهاب باسی لەوەش کرد جگە لە کۆمەڵی دادگەری، لایەنەکانی دیکە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە دەربڕیوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەزووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان