
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق - شێخ عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن
ئاڤا نیوز
شێخ عومەر بەرزنجی، نامەی دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن لە سەرۆككۆمار وەرگرت.
وێنە گەورەكە: دوای بەخشینی "حەيدەر ئەلعیزاری" لە ئەركی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن و دانانی كوردێك لە شوێنەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/ 11/ 2024، شێخ عومەر بەرزنجی بریكاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ كاروباری یاسایی و هەمەلایەن، وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە شانشینی ئوردن، نامەی دەستبەكاربوونی لەلایەن دكتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق پێ سپێردرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، شێخ عومەر بەرزنجی، دوای وەرگرتنی نامەی دەستبەكاربوون لە سەرۆككۆماری عێراق، بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕێككەوتی 2024/11/28، لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەست بەكاربێت، دوای ئەوەی لەچوارچێوەی پرۆتۆكۆڵی دیپلۆماتكاری نێوان وڵاتان، نامەی دەستبەكاربوون ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵیۆزە كوردەكە لە بواری دیپلۆماتكاریدا ئەزموونێكی سەركەوتووی هەیە و زیاتر لە دوو ساڵیش، وەک بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری یاسایی و هەمەلایەنە كاریكردووە و ئەركەكانی بەسەركەوتوویی ڕاپەڕاندووە.
ئەمەش بزانە: باڵیۆزە کوردەکە پێشتر لە هەریەکە لە وڵاتانی "ڕۆمانیا، ڤاتیکان، قەتەر" و چەند وڵاتێکی دیكە باڵیۆزی عێراق بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن