لە ڕۆژئاوای كوردستان گرانبوونی نرخی سووتەمەنی ژیانی هاووڵاتیانی سەخت كردووە
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

یەکێک لە کامپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
گرانبوونی نرخی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتیانی ناچاركردووە بەیەكجاری واز لە سۆپای نەوتی بهێنن و پەنا بۆ سۆپای داری ببەن.
وێنە گەورەكە: شەپۆڵێكی سەرماو سۆڵە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستانی گرتووەتەوە، لەپاڵ ئەوەش تادێت نرخی سووتەمەنی بەرزدەبێتەوە و هاووڵاتیان ناتوانن بەئاسانی دابینی بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گرانبوونی نرخی سۆپای نەوتی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتیان پەنا بۆ كڕینی سۆپای دەستی دوو لە بازاڕی كۆنەفرۆشان دەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، سەرما و سۆڵە و نەبوونی سووتەمەنی، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەگشتی و نیشتەجێبووانی نێو كەمپەكانی، سەخت و دژوار كردووە.
مەترسی پێشبنیکراو: لەگەڵ ساردتربوونی مانگەكانی وەرزی زستان و بەردەوامی دابەزینی پلەكانی گەرما، ترسی نەخۆشكەوتنی بەساڵاچووان و منداڵان زیاتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ئامێرەكانی گەرمكەرەوە و بەردەوامی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی.
زانیاریی زیاتر: ئاوارەكانی نێو كەمپەكان بەهۆی هاوكاری نەکردنی حكومەت، داوا لە ڕێكخراوە خێرخوازە بیانی و نێوخۆییەكان دەكەن كەلوپەل و پێداویستی گەرمكەرەوەیان بۆ دابین بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان