
درۆنێکی چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
هۆشدارییەکەی حکومەتی ناتانیاهۆ و ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق، هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراقی بۆسەر ئیسرائیل بە تەواوی ڕاگرتووە و 10 ڕۆژە ئەو گرووپە هیچ هێرشێکی نەکردووەتە سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: 18ـی مانگی ڕابردوو ئیسرائیل لەڕێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە هۆشداری دایە عێراق کە ئەگەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر وڵاتەکەی ڕانەگرێت، وەڵامیان دەداتەوە. دوابەدوای ئەوەش بەغدا ژمارەیەک ڕێکاری بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان گرتەبەر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی کە زیاتر چالاکییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاودەکاتەوە، ئەو گرووپە دوایین هێرشی بۆسەر ئیسرائیل ڕۆژی 24ـی مانگی ڕابردوو کردووە و بە درۆن ئامانجێکی ئیسرائیلی لە باشووری فەلەستین کردووەتە ئامانج.
کاریگەریی و لێکەوتەوکان: هەرچەندە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەکەی ئیسرائیلی بە پلانێک بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتەکەی لە قەڵەم دا، بەڵام هەر ئەو کاتە فەرمانیشی بە هێزە ئەمنییەکان کرد ڕووبەڕووی هەر چالاکییەکی سەربازیی ببنەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەسەر شەڕەتەقەکەی شێخان بڵاو دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی پووتین و کیم جۆنگ ئوون لە چین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشێکی سەربازی شی و پووتین و کیم کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات