ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

دووبارە سەرۆکی ئەمریکا بێهیوابوونی خۆی بەرامبەر بە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەربڕی لەبەرامبەر درێژەدان بە لەشکرکێشییەکەی و دەشڵێت، "شتێک لەم بارەیەوە دەکەم".

چیرۆکی سەرەکی: لووتکەی ئەلاسکا لەنێوان ترەمپ و پووتین بەڕێوەچوو جیا لە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی، نەیتوانی هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنی بۆ ڕاگرتنی شەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت و تاوەکو ئێستا هەردوولا لە هێرشکردن بۆ سەر پێگەی یەکتری بەردەوامن.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''زۆر بێ هیوا بووم لە پووتین، هەزاران کەس دەمرن، ئەوە شەڕێکی بێمانایە و دەشڵێت، شتێک دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بدەم لە ژیاندا''.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 دەستیپێکرد، دوای 3 ساڵ، تاوەکو ئێستاش جەنگ لەنێوان هەردوولا بەردەوامە و دەیان هەزار سەربازیان لە یەکتر کوشتووە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ