
وێنەی محەممەد شیاع سوودانی و لۆگۆی دەستەی تەحریر شام
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لەبارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پەلهاویشتنیان بۆ سووریا، هۆشداری دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای بەدوای هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەژێر ناوی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر شاری حەلەب و دەنگۆی چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، وەک دوو هێزی لایەنگری ئێران بۆ سووریا بە مەبەستی پاڵپشتی لە هێزەکانی سووپای سووریا بڵاوکرایەوە.
پەیامی فەرمی: محەممەد جۆلانی، سەرکردەی دەستەی تەحریری شام لە پەیامێکدا داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات ڕێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نەدات بچنە نێو خاکی سووریا.
پێدراوە ڕاستییەكان: ئەو پەیامەی سەرکردەکەی دەستەی تەحریر شام لە کاتێکدایە، پێشڕەوی هێزەکانیان بەرەو پارێزگای حەما بەردەوامە و چەندین شوێنی گرنگی ئەو پارێزگایەیان کۆنترۆڵ کردووە لەوانە، فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: چەند سەرچاوەیەکی عێراقی پێشتر بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە لە عێراقەوە نزیکەی 300 چەکداری عێراقی چوونەتە خاکی سووریا، هاوکات ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، ئێران وەک پشتیوانییەک بۆ سوپای سووریا لە بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوی لەناکاوی گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە شیعەکانی عێراقی لە سووریا بڵاودەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری