چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنەکان: ڕێز لە بژاردەی گەلی سووریا دەگرین
- عێراق
- 8 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا کۆتاییهات و ڕایانگەیاند، ڕێز لە بژاردەی گەلی سووریا دەگرن و جەختیش لە پاراستنی ئاسایش و یەکێتی خاکی سووریا دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (08-12-2024) ئۆپۆزیسیۆن چەکداریی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنتڕۆڵ کرد و بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریاش بەرەو ڕووسیا هەڵهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆشکی سەرۆکایەتیی بەغدا و بەئامادەبوونی لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و بەبەشداریی سەرکردەی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەک لەبارەی گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە:
• جەختکرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا، بەجۆرێک ڕێکارەکان دڵنیایی بە گەلی عێراق بدات کە لەهەر هەڕەشەیەکی لەناکاو پارێزراو دەبێت.
• هەڵوێستی عێراق نەگۆڕە و بەپێویستی دەزانن یەکگرتوویی و ئارامی سووریا پارێزراوبێت و ڕێزیش لە سەروەریی و بژاردەی گەلی سووریا دەگرن بۆ ژیانێکی ئارام و پڕ لە ئاسایش.
• لایەنەکان پێداگربوون لەسەر یەکهەڵوێستی عێراق لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە، هاوکات نەخشەڕێگایەکیشیان بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و سووریا داڕشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە