
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، لەبارەی شارۆچکەی منبجی ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات، بە نێوەندگیری ئەمریکا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان ڕێککەوتوون و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، لە زووترین کاتدا لە شارۆچکەکە دەکشێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە دوو هەفتەیە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، هێرشەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی منبج چڕکردووەتەوە و دەیانویست شارۆچکەکە لە بن دەستی هەسەدە دەربهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا هێزەکانیان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریگرتن بە ئامانجی ڕاگرتنی فراوانبوونی هێرشەکان لە ڕۆژئاوای فورات، بە نێوەندگیریی ئەمریکییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەو شارۆچکەیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەوەش بۆ پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیان.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئەنجوومەنی سەربازی منبج کە سەر بە هەسەدەیە و لە 27ی مانگی ڕابردووەوە بەرپەرچی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەداتەوە، لە زووتریدا کاتدا لەو شارۆچکەیە دەکشێتەوە، لەم بارەیەوە فەرماندەی هەسەدە دەڵێت، ئامانجیان ڕاگرتنی شەڕە لە هەموو سووریا و چوونە ناو پرۆسەیەکی سیاسییە بۆ داهاتووی وڵاتەکە.
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا توانیان بچنە نێو دیمەشق و کۆتایی بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن