ئاڤا نیوز
لەدوای ساڵی 2011ـەوە بەهۆی شەڕی ناوخۆ و ئاڵۆزییەکان لە سووریا بە هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و ئێرە بووە پەناگەیەکی ئارام بۆیان.
ژمارەکان وادەڵێن: بە گشتی لە هەرێمی کوردستان 869 هەزار و 654 ئاوارە و پەنابەر هەن، لەو ژمارەیە 264 هەزار 198 یان پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان و شارەکانی دیکە سووریان، کە بەشێکیان کوردن و بەشێکیشیان عەرەبن.
لەلایەکی دیکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ئاوارەکانی ڕۆژئاوی کوردستان و سووریا بەمشێوەیە لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانیدا دابەش بوون، بەمشێوەیە:
پارێزگای هەولێر: 142 هەزار و 735 هاووڵاتی سووریا ئاوارە لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
پارێزگای دهۆک: 84 هەزار و 516 ئاوارەی سووریا لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
پارێزگای سلێمانی: 36 هەزار و 947 ئاوارەی سووری لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
زانیاریی زیاتر: ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەسەر 30 کەمپدا دابەشکراون.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕاپۆرتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران دەکات و ساڵانە پێویستی بە 813 ملیۆن دۆلار هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن