مەسرور بارزانی و باڵیۆزی چیک پرسی مووچە و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 18-12-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی چیک لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا. هاوکات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی چیک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
ئەمەش بزانە: باڵیۆزی چیک بۆ سەرۆکوەزیران خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان