ئەڵمانیا لەبارەی هێرشكردنە سەر كوردانی ڕۆژئاوا هۆشداریی بە توركیا دەدات
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم

ئانالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری بە توركیا دەدات لەوەی هێرش نەكاتە سەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كە كورد تێیدا حكومڕانە.
وێنە گەورەكە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد و هاتنە سەر حكومی هێزەكانی تەحریرولشام، توركیا هەبوونی هێزەكانی یەپەگە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاییندەی سووریا و ئەمنیەتی سنوورەكانی خۆی وەسف دەكات و لە زاری وەزیری دەرەوەی چەندینجار ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە یەپەگە لە سووریای نوێ جێی نابێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئانالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەمیانی ئاماژەكردنی بە كردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی وڵاتەكەی لە دیمەشق، ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای سووریا بكەن و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بەهێز بكەن.
ڕوونیشی کردەوە، ئەڵمانیا نیگەرانە لە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا و بۆچوونی وایە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری وڵات دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا كە هەمیشە وەك دۆستێكی نزیكی كورد وەسف دەكرێت، هۆشداری بە توركیا داوە کە هێرش نەكاتە سەر كوردەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان و مەترسی لەو جۆرە بە داهاتووێكی ڕەش بۆ سەر ئاییندەی سووریا وەسف دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان