
زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا.
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بارەی ئەو هەواڵەی ئەمریکا کە باس لە ئاگربەستی نێوان تورکیا و هەسەدە لە سووریا دەکات، ڕەتی دەکاتەوە کە لەگەڵ هەسەدە دانیشتبێت و دەڵێت ئاگربەستمان نەکردووە و بۆ ئەو بڵاوکراوەیە وابیردەکەینەوە بە هەڵە قسە لە دەم دەرچوونێک هەبووبێت.
وێنە گەورەکە: ئەم ڕاگەیێنراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامدانەوەی ئەو قسانەی وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە کە باس لە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و تورکیای کردبوو، هاوکات ڕەتی دەکاتەوە کە دانیشتن و ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەسەدە کردبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا بوونی هەسەدە بە درێژکراوەی پەکەکە ناو دەبات، وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا دەیبینێت، بۆ ئەمەش هەوڵ دەدات ئەمریکا ڕازی بکات بەوەی پشتیوانییەکانی بۆ ڕۆژئاوا ڕابگرێت.
لێدوانی فەرمی: زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ئیدارەی نوێی سووریا لەگەڵ سوپای نیشتمانی سووریا شەڕ دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دان، هاوکات ئاگربەستی نێوان تورکیا و هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی پەکەکە و درێژکراوەکانی بەردەوامە، ئەمریکا ناتوانێت تورکیا بوەستێنێت.
هاوکات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش لەوبارەیەوە گوتبووی: لە سووریا جێگەی داعش و پەکەکە نابێتەوە و هیوامان دروستکردنی سووریایەکی نوێی بێ تیرۆرە، کە مەبەست لێی هێزە کوردییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
28 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن