وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا و شاندەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، گیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
چیرۆکی سەرەکی: گویدۆ و كرۆسێتۆ، دووەم جارییەتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، یەكەم سەردانی لە ڕۆژی 2-5-2023 بوو. لە سەردانەكەیدا بۆ شاری هەولێر، سەرەڕای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، وابڕیارە هێزەكانی وڵاتەكەشی كە چەندین ساڵە لە هەرێمی كوردستانن بەسەربكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیتاڵیا یەكێكە لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و لە ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە، لە شەڕی داعشەوە هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستانن. هاوکات ئیتاڵیا كونسوڵخانەی فەرمییان لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر هەیە.
ئەمەش بزانە: سوپای ئیتاڵیا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی تیمەکانی ڕاوێژكاری و ڕاهێنەرە سەربازییەكانیان دەیان خولی سەربازیی جۆراوجۆریان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردووەتەوە، ئەمە جگە لەو هاوكارییانەی لەڕووی دابینكردنی چەك و كەلوپەل و پێداویستیی پزیشكییەوە کە پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە. هاوکات بەر لە چەند مانگێك كۆمەڵێك كەلوپەل و ئامێر و پێداویستیی پزیشكییان پێشكەشی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر كرد.
زانیاریی زیاتر: دوای تەواوبوونی شەڕی داعش، هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی هاوپەیمانیی، ئیتاڵیا ژمارەی سەربازەكانی لە هەرێمی كوردستان كەمكردەوە و ئێستا 60 ڕاهێنەر و 300 سەربازی ئیتاڵی لە هەرێمی كوردستانن کە ئەركیان تەنیا مەشق و ڕاهێنانە بە هێزەكانی پێشمەرگە و لەم كارەشیان بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
57 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان