ئاڤا نیوز
دەیان کارمەندی گرێبەستی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی دهۆک ماوەی حەوت مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە. دوای ئەوەی ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەکەیان کرد، وەزیری تەندروستی هەر لە ڕێگەی ئاڤاوە موژدەی پێدانی حەوت مووچەی بەیەکەوە پێدان.
وێنە گەورەکە: دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە میوانی بەرنامەی "ڕابن ژ خەوێ"ی ئاڤا بەهدینان بوو، چەندین کێشەی خەڵکی پێگەیێنرا و لە بارەی کێشەی مووچەی حەوت مانگی کارمەندانی گرێبەستی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی دهۆک مژدەیەکی دا.
لێدوانی فەرمی: د.کتۆر سامان بەرزنجی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو کارمەندانە دڵنیادەکەمەوە کە مووچەی حەوت مانگەکەیان نافەوتێت و ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لە هەوڵدان ئەم مانگە حەوت مووچە بەیەکەوە پێیان بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کارمەندانە ژمارەیان 100 کەسە و لە مانگی پێنجەوە مووچەیان وەرنەگرتووە، پێشتریش داوایان لە ئاڤا میدیا کردبوو بۆ ئەوەی دەنگیان بگەیێنرێت. وەزیری تەندروستیش دەڵێت "لەو کاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر خەت بووین بۆئەوەی ڕێکارەکانیان تەواو بکرێت و مووچەیان بۆ ببەسترێت، کێشەکە چارەسەر بووە و ئەم مانگە حەوت مووچە پێکەوە وەردەگرن".100 کارمەندی گرێبەستی تەندروستی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک لە مانگی پێنجەوە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب