ئاڤا نیوز
دوای خواردنی مافی زیاتر لە چوار هەزار وارسی شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی لە سلێمانی، ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانیڕایگەیاند، بەدواداچوونیان دەستپێکردووە و بەردەوامیش دەبین.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2009 بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕووبەری 250 مەتر زەوی بۆ وارسی شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرا و لە 2015 و 2016 دەست بە پرۆسەی دابەشکردن کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لە سلێمانی بەبڕیاری یەکێتی غەدر لەو خەڵکە کراوە و یەکی 150 مەتر زەوییان لێ کەمکراوەتەوە، دواتریش بۆ خۆپاراستن لەگیرانەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ئەو بابەتە بەڵێننامەیەکیان پێ پڕکردوونەتەوە کە 150 مەتر زەویان وەرگرتووە.
ئەو زەوییانەیان لە خراپترین شوێنی سلێمانی پێدراوە کە ئێستا بیفرۆشن دەفتەرێک ناکات دوای 10 ساڵ، چی زەوی باشە دراوە بە کۆمپانیا و کارمەندانی ئەمنیی.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەو کاتەی ئەو بریارە دەرچووە زەوی کەمیان لەبەردەس بووە، بۆیە زەوی 500 مەتریان کردووە بە دوو لەت بۆ ئەوەی زۆرترین وارس و کەسوکاری شەهید سوودمەند بن، هەروەها بەدواداچوون بەردەوام دەبێت وا لێی ناگەڕێین.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی شەهیدان لەسەر هێڵە و بە وردی لەو گرفتە دەکۆڵێتەوە، جا قەرەبوو دەکرێنەوە ئەو کەسانەی غەدریان کردووە سزا دەدرێن یان هەر ئەنجامێکی دیکە لە داهاتوو ئاڤا بڵاوی دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان