
دوو شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەسەر بەنداوی تشرین لە منبج
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، بەنداوی تشرین و ناوچەی منبج بە تەواوی لە دەستی "سوپای نیشتمانی سووریایە"، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕێگەی پارچەیەک ڤیدیۆ ئەوەیان ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کە هەسەدە وەک "هێزی نزیک لە تورکیا" ناویان دەبات، هێرشێکی فراوانیان بۆ کۆبانێ و کۆمەڵێک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێکرد و تا ئێستا بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەژمارەکانی نزیک لە (هەسەدە) لە تیلیگرام ڤیدیۆی دوو شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان داناوە، وەک دەردەوکەوێت لەسەر بەنداوی تشرین قسە دەکەن یەکێکیان دەڵێت: ئەمڕۆ 26 مانگ، لەسەر بەنداوی تشرین ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕەتدەکەینەوە و بەنداوەکە لەژێر دەستی ئێمە دایە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاندبوو، تەواوی ناوچەی منبج و بەنداوی تشرین لە دەستی هێزەکانی سوپای نیشتمانی سووریایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی تشرین دەکەوێتە ناوچەی منبج لە پارێزگای حەلەب، لەسەر ڕووباری فورات دروستکراوە، توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، 80 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوورە.
بۆچی گرنگە: بەنداوی تشرین کارەبای هەریەکە لە ناوچەکانی منبج، کۆبانێ و چەند شوێنێکی دیکەی دوورووبەری دابین دەکات. بەڵام ئێستا بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان لەکار کەوتووە. هەر کام لە هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی نزیک لە تورکیا ئەم بەنداوە کۆنترۆڵ بکات سەرچاوەی وزەی کارەبای ناوچەی دەکەوێتە ژێر دەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات