وەزیری تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە دەرمانی قاچاخ و ماوە بەسەرچوو پاككراوەتەوە
- تەندروستی
- 30 کانوونی یەکەم
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا چەند ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دۆخی تاقیگە پزیشكییە حكومییەكان دا.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی ڕایگەیاند:
- بە هەوڵی تیمەكانمان هەرێمی كوردستان لە دەرمانی قاچاخ و ماوەبەسەرچوو پاككراوەتەوە.
- ئەوەی دەگوترێت سەبارەت بە تاقیگە پزیشكییە حكومییەكان ڕاست نییە و بەهیچ شێوەیەك هیچ تاقیگەیەكی حكومی نەدراوەتە كەرتی تایبەت و نرخەكانیش هەر وەك پێشووترە و هیچ نەگۆڕاوە.
- حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم خەرجییەكانی تاقیگە پزیشكییە حكومییەكان دابین دەكات بەڕێژەی 100%، ئەمە لە كاتێكدایە كە تێچووی تاقیگەكان زۆرە.
- تەنیا پرۆسەی وەرگرتن و پشكنین و هەڵگرتنی بتڵێك خوێن لەسەر حكومەت 150 هەزار دەوەستێت ئەمە لەكاتێكدایە كە هاووڵاتی لە مامەڵەی وەرگرتنی بتڵێك خوێن تەنیا حەفت هەزار دینار دەدات، هاوكات بەشێكی زۆر لە پشكنینەكانی تاقیگە پزیشكییە حكومییەكان بە پسولەیە و نرخی پسولەش لە نێوان 500 بۆ 1000 دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران