لۆگۆی ئەنەکەسە - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەپێی پەیڕەوی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، هەر شەش مانگ جارێک ئەو ئەنجوومەنە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت، ئەمڕۆ محەممەد ئیسماعیل وەک سەرۆکی نوێی ئەنەکەسە هەڵبژێردرا.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا، دامەزراوەیەکی سیاسییە دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی سووریا لە شاری هەولێر دامەزراوە. دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە لە حەوت کەس پێکدێت، بەڵام لەبنەڕەتدا ئەو ئەنجومەنە 17 حزب لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: نەواف ڕەشید، ئەندامی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی گۆڕینی سەرۆک لە ئەنجوومەن بە ئاسایی بەڕێوەچوو، ماوەی سەرۆکایەتیی سلێمان ئۆسۆ تەواو بوو، محەممەد ئیسماعیل خۆی هەڵبژارد و هیچ ڕکابەرێکی نەبوو، بە تێکڕای دەنگی ئەندامان کرایە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی کورد لە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنەکەسە، ماوەی 13 ساڵە بەهۆی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ یەپەگە، لە باشووری کوردستان چالاکی حزبی ئەنجامدەدەن، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکەم دانیشتن لەنێوان نوێنەری ئەنەکەسە و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجامدرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان