مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی داوا لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکات هاوکاریان بن لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سووریای نوێ و پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی کوردیش لەگەڵ ئەنقەرە و واشنتن و دیمەشق بەردەوام لەسەر هێڵن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، پرسی ئایندەی کورد و قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم چارەنووسێکی مێژووییدایە لە سووریای نوێ، هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت و بە یەک شاند بچێتە دیمەشق بۆ گفتوگۆکردن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زانیویەتی چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کراون.
لەسەر داوای مەزڵوم عەبدی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنقەرە و واشنتن و دیمەشق بەردەوام لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی مافی کورد لە پرۆسەی سیاسی سووریا بپارێزن.
یەکگرتوویی کورد بە خاڵی بەهێزی دابینکردنی زۆرترین ماف بۆ کورد دادەنرێت، سەرەتای هەوڵەکانیش بە یەکخستنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستیپێکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەماهەنگییەکان چڕتر ببنەوە.
باکگراوند: لەسەر داوای سەرۆک بازرانی بۆ یەکخستنەوەی داواکارییەکان و چوونی کورد بە یەک شاند بۆ دیمەشق، مانگی ڕابردوو شاندی ئەنەکەسە لەگەڵ هەسەدە کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات