
یاریکردنی ژمارەیەک منداڵ، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
شارەزایان حەوت ڕێگە بۆ پەرەپێدانی زیرەکی جوڵەیی منداڵ دەخەنەڕوو کە یارمەتی دەدەن لە چارەسەرکردنی زۆر کێشەی وەک سەرنجدان و کێشە لە فێربووندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دایک و باوکان بەدەست کێشەی سەرنجدان و کێشەی فێربوونی منداڵەکانیان دەناڵێنن و زانایان چەند ڕێگەیەک بۆ پەرەپێدانی زیرەکی جوڵەیی لە منداڵاندا دەخەنە ڕوو کە ئەمانەن:
ڕۆڵگێڕان: منداڵەکەت هان بدە بۆ ئەوەی ڕۆڵی جیاواز بگێڕێت، وەک فرۆشیار و کڕیار یان پزیشک و نەخۆش ئەم چالاکییانە پەرە بە توانا کۆمەڵایەتییەکانی دەدەن.
ڕاهێنانی هاوسەنگی: وا لە منداڵەکەت بکە چالاکییەکانی وەک سەماکردن یان یارییەکانی هاوسەنگی ئەنجام بدات، چونکە ماسولکەکانی بەهێز دەکات.
کارلێککردن لەگەڵ سروشت: منداڵەکەت ببە بۆ پارک بۆ ئەوەی دەربارەی ڕووەک و ئاژەڵەکان بزانێت و دەیبەستێتەوە بە جیهانی دەرەوە.
نواندنی چیرۆکەکان: لەبری ئەوەی تەنها چیرۆکەکان بخوێنیتەوە لەگەڵیدا نواندنیان بۆ بکە ئەمەش یارمەتی دەدات بە قووڵی لە چیرۆکەکان تێبگات و بیری فراوان ببێت.
هاندانی خولیاکان: بەهرەکانی منداڵەکەت بدۆزەرەوە یارمەتی بدە بەشداری بکات لە چالاکییە هونەری و وەرزشییەکان کە هانی دەدات بۆ ئەوەی داهێنەر بێت.
چالاکییەکانی چاککردنەوە و بەرهەمهێنان: با منداڵەکەت بەشداری بکات لە چاککردنەوە یان دروستکردنی کەلوپەلە سادەکان، ئەمەش وای لێدەکات توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی بەرز بکاتەوە.
چالاکی وەرزشی: هانی منداڵەکەت بدە ئەو وەرزشانە بکات کە پشت بە جووڵە دەبەستن، وەک: کاراتی ، یاری باسکە ومەلەکردن ئەم چالاکییانە پەرە بە توانای جووڵەی دەدەن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب