قوتابیانی خوێندنی باڵا داوادەکەن پارەی خوێندنیان لەدەرەوە بۆ خەرجبکرێتەوە
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک دەرچووی زانکۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
11 ساڵە قوتابیانی چاوەڕوانی پارەی خوێندنی ماستەر و دکتۆراکانیان وەربگرن، ئاڤا زانیویەتی کە ئەگەری هەیە ئەمساڵ پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2014ەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی پارەی گیرفانسازی قوتابیانی ڕاگرت، هۆکارەکەشی بۆ خراپی ڕەوشی دارایی گەڕاندەوە.
پارەی گیرفانسازی چییە؟ ئەو قوتابیانەی لەسەر ئەرکی خۆیان لە دەرەوەی پرۆژەی تواناسازی ماستەر و دکتۆرایان خوێندووە، حکومەت بڕیاری دا قەرەبوویان بکاتەوە و پارەی خوێندنەکەیان پێبداتەوە، ژمارەیەکی زۆریشیان وەریان گرت، پێش 2014هەر قوتابییەکی ماستەر کە نۆ مانگ خوێندوویەتی بڕی 90وەرەقەی وەردەگرتەوە، هەر قوتابییەکی دکتۆراش کە 18 مانگ خوێندوویەتی دەفتەرێک و 80 وەرەقەی وەردەگرتەوە، بەکورتی واتە مانگی 10وەرەقە، لە 2014ەشەوە ڕاگیرا.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند؛ ئەم ماوەیە جموجوڵێک بۆ خەرجکردنی گیرفانسازی لە وەزارەتی دارایی هەبوو، پێشبینی دەکەم کار بە بڕیارەکە بکەنەوە ئەگەر بودجە لە بەغداوە بێت.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت: ئەو بابەتە پەیوەندی بە پارەی نەقد هەیە، کێشە نەبوونی پارەی نەختینەیە لە بانک بۆیە خەرج ناکرێت، بەڵام بڕیاری حکومەت وەکو خۆی ماوە و هەڵنەوەشاوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان