ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی زەویی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەکات
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم
زانکۆی سلێمانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی سلێمانی باس لەوە دەکەن، زەوییان بۆ دابینکراوە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە و داوایان لە ئاڤا میدیا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی سلێمانی گازەندەی ئەوەیان کرد، ئەو زەوییەی بۆیان دیاریکراوە پێیان بدرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. یۆهان عوسمان، لێپرسراوی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو زەوییەی باس دەکرێت چیرۆکێکی دوور و درێژە و بە زانکۆی سلێمانی نەدراوە، ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت ڕاست نییە، بەڵکو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بەو کۆمپانیایە دراوە.
زانیاریی زیاتر: د. یۆهان عوسمان ئەوەشی گوت: ئەو زەوییەی بە کۆمپانیاکە دراوە، لە تەنیشت هەواری فەرمانبەرانی زانکۆیە، بەڵام بۆ فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆ دانەنرابوو، ئێمە لیستی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون بۆ شارەوانی و وەزارەتمان بەرزکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت: مامۆستایانی زانکۆش وەک سەرجەم فەرمانبەرانی دیکە زەوییان پێدەدرێت لەو سێ شوێنەی بۆیان دیاریکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زانکۆی سلێمانی دوو هەزار و 300 مامۆستای دامەزراوی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات