
هەناری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دوای کەمبوونەوە و گرانبوونی نرخی بەرووبوومی هەناری ناوخۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان، قەدەغەی سەر هاوردەکردنی هەناری هەڵگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ڕۆژی 12-1-2025 لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاڵپشت بەیاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوە بۆ نێو هەرێمی کوردستان هەڵگیرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاندووە، نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی ڕێککاری کارگێڕی و یاسایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرنەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر هەنار دوای ئەوەهات، ماوەیەکە بەرووبوومی هەناری ناوخۆیی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا کەمبووەتەوە و نرخەکەشی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان