تەندروستی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک دوای نەشتەرگەری دەدات
- تەندروستی
- 14 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئەو ژنەی دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری، دەڵێت، 'لە پشکنینەکانی دا نەخۆشەکە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە'.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ژنێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دوای ئەوەی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری بۆ کرا، 15 خولەک دوای نەشتەرگەریەکە دۆخی تێکدەچێت و گیان لەدەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا نەخۆشەکە هیچ کێشەی نەبووە، لە کاتژمێر 08:05ی شەو لە هۆڵی نەشتەرگەری هێنراوەتە دەرەوە، چارەگێک دواتر توشی هەناسە تەنگی بووە، بۆیە دکتۆرەکە و ستافەکە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی خستووتە گەڕ، بەڵام لە کاتژمێر 01:00 گیانی لەدەست دا.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گوتیشی: ئەمە دەبێتە دۆسێیەکی یاسایی، ئێمە لیژنە بۆ ئەو بابەتە پێکناهێنین، چونکە نەخۆشخانەکە تایبەتە و پەیوەندی بە سەندیکای پزیشکانەوە هەیە، بەڵام ئەگەر داوای نوێنەر لە ئێمە بکەن ئەوا نوێنەری یاسایمان بەشدار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران