پێنتاگۆن بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
- کوردستان
- 2024-03-01
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و پێنتاگۆن، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پرسی هاوکاریکردنی پێشمەرگە و بەردەوامبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، لەگەڵ ساشا بەیکەر، بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بەوەکالەت و سێلست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کراوە.
- هەردوولا هاوڕابووبین لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.
- پشتگیریکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.
بۆچی گرنگە: لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، وێڕای مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام، ئەمریکا مانگانە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بە پێشمەرگە دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان