
دیمەنی تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
ئاڤا نیوز
دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتییانی نیگەران کردبوو، چونکە باس لە زیاد بوونی ڕسوومات دەکرا، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە لە 1- 2- 2025 گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا دەکرێت، دیارترین گۆڕانکاریش وانە خوێندنە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ و شۆفێری کردنە بۆ ماوەی 12 ڕۆژ و زیاترکردنی ڕسوماتەکانە، دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرکەوت کە هیچ نووسراوێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە نیە.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەممەدئەمین، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە گۆڕانکاری لە مۆڵەتی شوفێری بڵابۆتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و تەنیا دەنگۆیە و هیچ نووسراوێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە نیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی یاسا هەموو کەسێک مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەیە، بۆ مۆڵەتی شۆفێری جۆری تایبەت دەبێت کەسەکە تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر و بۆ مۆڵەتی گشتی دەبێت تەمەنی لە 20 ساڵ زیاتر بێت و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات