بڕیارێکی حکومەتی عێراق دەبێتە هۆی پەکخستنی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە
- عێراق
- 18 کانوونی دووەم

بانکی ناوەندی عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی حکومەتی عێراق لەبارەی فرۆشتنی خانووبەرە لەڕێگەی بانکەوە، جوڵەی کڕین و فرۆشتنی لە عێراق و بەغدای پایتەخت بە تایبەت پەکخستووە.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی بەشی تۆماری خانووبەرەی کردووە، هەموو مامەڵەیەکی خانووبەرە بە پارەی کاش قەدەغە دەکات کە بەهاکەی لەسەروو 100 ملیۆن دینارەوە بێت، بەپێی میکانیزم و ڕێنماییە نوێیەکەی ئەو بانکە، پێویستە ئەو خانووبەرانەی یاساکە دیانگرێتەوە تەنیا لە ڕێگەی بانکە عێراقییەکانەوە بفرۆشرێن.
لێدوانی فەرمی: ناسرکەنانی، پسپۆڕی کاروباری ئابووری بەئاڤا میدیا گوت: هەرچەندە بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە میکانیزمی فرۆشتنی خانووبەرە زۆر درەنگ هات، بەڵام کاریگەریی ئەرێنی لەسەر سپیکردنەوەی پارە دەبێت، چونکە زۆربەی پارەی گەندەڵی بۆ کڕینی خانووبەرە دەگوازرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو میکانیزمە نوێیەی بانکی ناوەندی نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە، بەپێچەوانەوە ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی، ئەگەر بریارەکەش وەک خۆی جێبەجێ بکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.
ئەمەش بزانە: لەدوای ساڵی 2005 ـەوە نرخی خانووبەرە لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە هەندێک شوێنی بەغدا، نرخی یەک مەتر چوارگۆشە زەوی گەیشتووەتە سێ هەزار دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە