
کارمەندانی هاتووچۆ لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت سێ جۆری جیاوازی هەیە و خوازیار جۆرێکیان هەڵدەبژێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە ماوەی نیو کاتژمێردا تەواودەبێت و شۆفێران دەتوانن داوای مۆڵەتی یەک ساڵی تاوەکو سێ ساڵی بکەن و بۆ هەریەکێکیان تێچوویەکی جیاوازییان هەیە.
زانیاری زیاتر: جۆرەکانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2022، لەنێوان یەک ساڵی تاوەکو سێ ساڵی هەیە و شێواز و تێچووەکانیشییان جیاوازە.
- مۆڵەتی یەک ساڵی بڕی 50 هەزار دیناری تێدەچێت
- مۆڵەتی دوو ساڵی بڕی 100 هەزار دیناری تێدەچێت
- مۆڵەتی سێ ساڵی بڕی 150 هەزار دیناری تێدەچێت
هەر کەسێکیش خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بێت، دەبێت ئەم پێداویستیانەی پێبێت.
- مۆڵەتی شۆفێری عێراقی، تایبەت یان گشتی هەبێت و کارابێت و ماوەی بەسەرچوونی لە سێ مانگ کەمتر نەبێت.
- پاسپۆرتی عێراقی هەبێت و ماوەی بەسەرچوونەکەشی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
- دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگی کەسەکە بۆ مامەڵەکەی پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەت شۆفێری نێودەوڵەتی لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت و لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانیش هاوشێوەی یەک هەمان کات و تێچوویان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات