کۆڕبەندیی ئابووریی جیهان لە داڤۆس و وێنەی یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە داڤۆس کۆربەندی هاوکاری بۆ سەردەمی زیرەک دەکرێت و کارەکانی دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دەیان سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان بەشدار دەبن.
وێنە گەورەکە: لە کۆڕبەندی داڤۆس، بڕیاردەران، دروستکەرانی بڕیار، دەستپێشخەرانی کار، وەبەرهێنەر و گەورە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئابووری لەسەر ئاستی جیهان بەشدارن، هاوکات شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 11 وەبەرهێنەر بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دیدار و دانیشتنی تایبەتیان لە کۆڕبەندەکە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کۆربەندی داڤۆس دەبێتە دەروازەیەکی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکات هەرێمی کوردستان پێویستیی بە وەبەرهێنانی بیانی هەیە، پێویستە گەنج و لاوان سوود لە ئابووری هەرێمی کوردستان وەرگرن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیاتر لە 50 پرۆژەی وەبەرهێنانی بیانی بە گوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار مۆڵەتی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و پرۆژەکان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا ئەنجام دراون.
زانیاریی زیاتر: وەبەرهێنەرانی تورکیا نزیکەی 20 پرۆژەی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان هەیە، سەرمایەی بەگەڕخراویان نزیکەی دوو ملیار دۆلارە، هاوکات وڵاتی ئیمارات زۆرترین سەرمایەی بەگەڕ خستووە کە بە سێ پرۆژە زیاترە لە دوو ملیار و 500 هەزار دۆلاریان بەگەڕ خستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پورتوگال 17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات