ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات

شەیری بکە لە:
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکا  هۆشداری دەداتە هاوتا ڕووسییەکەی سەبارەت بە ئۆکراینا دەشڵێت، 'ئەو هەڵوێستی من دەزانێت'، کۆشکی سپیش دەڵێت ترەمپ بە نیازە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ زیلینسکی بکات.

وێنە گەورەکە: لووتکەی ئەلاسکا لەنێوان ترەمپ و پووتین بەڕێوەچوو جیا لە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی، نەیتوانی هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنی بۆ ڕاگرتنی شەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت و تاوەکو ئێستا هەردوولا لە هێرشکردن بەردەوامن و بەهۆی ئەمەشەوە ترەمپ بێهیوابوونی خۆی لە پووتین دەربڕیووە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''هیچ پەیامێکم بۆ پووتین نییە، ئەو دەزانێت هەڵوێستم چۆنە، بە هەر جۆرێک بێت بڕیارێک  دەدات،  ئەگەر ئێمە بەو بڕیارە دڵخۆش نەبین، دەبینیت چی ڕوودەدات''

زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوەکانی ئەمریکا، سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا یەکێکە لە هەڵبژاردەکانی ترەمپ.

ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە ئەگەر هەیە ترەمپ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ