لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات

شەیری بکە لە:
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات

ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاریس میوانداری لووتکەیەک دەکات کە تێیدا پرسی گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئۆکراینا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێی دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای گەیشتنی ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ پاریس بەئامانجی تاوتویێکردنی پرسی وڵاتەکەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا. ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک دەکرێت هەر یەکە لە ماکرۆن و زێلێنسکی و سەرکردەکانی دیکە بەشدار دەبن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار وایە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام  بدەن.

زانیاریی زیاتر: هەموو ئەمانەش لەکاتێکدان سەرۆکی ئەمریکا بێزاری خۆی لە پووتین دەربڕیووە سەبارەت بە درێژەدان بە لەشکرکێشییەکەی، هاوکات نەگەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئۆکراینا سەرەڕای چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ ئەم پرسە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ