چوار ڕۆژە خۆپیشاندانی دانیشتوانی ناحیەی بنگرد بەردەوامە و داوای چاککردنی ڕێگەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەبێت خۆپیشاندانی دانیشووانی ناحیەی بنگردی سەربە قەزای دووکان بەردەوامە، بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە هاتووچۆی هاووڵاتییان لە ناوچەکە بە ئۆتۆمبیلی بچووک پەکی کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان چوار ڕۆژە بەردەوامن لە گردبوونەوە بەو هۆیەشەوە ڕێگەی سەرەکیی گەیشتن بە ناحیەکەیان و گوندەکانی دەوروبەری بەڕووی شۆفێران داخراوە، داواکاری سەرەکی ئەم هاونیشتمانیانە چاکردنی ڕێگای سەرەکی دەربەند بۆ بنگرد و زیادکردنی کارەبای نیشتمانیی و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و چەند خزمەتوگوزاریەکی دیکەی سەرەتاییە.
لێدوانی فەرمی: سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان لەبارەی خۆپیشاندانەکەوە دەڵێت، داواکاریەکانی ئەم خۆپیشاندەرانە ڕەوایە و بۆ ڕێگەکەشیان ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران هەیە تا نۆژەن بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیروان سەرحەد ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ڕێگای بنگرد - دەربەندی ڕانیە نزیکەی 30 کلیۆمەترە و نزیکەی 600 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانکراوە و جگە لە دانیشتووانی ناحیەی بنگرد ڕێگاکە 54 گوندیشی بەسەرەوەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاوات شەریف، هاونیشتمانییەکە و لەبارەی داخستنی ڕێگەکە دەڵێت، گرتنی ڕێگەی دەروازەی گەیشتن بە ناحیەی بنگرد، کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک لە ناوچەکە لە هەموو بوارەکاندا دروستکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
51 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان