دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە
ئاڤا نیوز
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەلێت، بۆ قۆناغی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان تا ئێستا ئاکەپە گۆڕانکارییەکی وای نەکردووە، ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان بیلێت، جێبەجێی دەکەین.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، تا ئێستا دوو جار شاندی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدان و ئەحمەد تورک چوونەتە ئیمرالی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: دوران کاڵکان بۆ میدیاکانی سەر بە پەکەکە ڕایگەیاند:
- هەوڵدەدەین هەستیاری و سەرنجڕاکێشی پێویستی پرۆسەکە نیشان بدەین. بەراستیش دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە سەرکەوێت کە خواستی ئۆجەڵانیشە.
- ئۆجەڵان دەیەوێت دۆخی شەڕ و ململانێ بوەستێنێت و دەرگای چارەسەری یاسایی بۆ پرسی کورد بکاتەوە. لە ئێستا و داهاتووشدا لەگەڵییداین و بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەو دەجوڵێیینەوە.
- بە ڕای گشتی ڕایدەگەیێنین کە بە بەرپرسیارێتی خۆمان هەڵدەستین. دانوستاندکاری سەرەکیی و موخاتیبمان ئۆجەڵانە و هەموو کاتێکیش لە پشتی ئەو پرۆسەیەین.
- پشتگیری تەواوی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی دەکەین و بەڕاستی لەگەڵ کارەکانی شاندەکەداین و باهیچ کەسێکیش نەلێت، پەکەکە پابەند نابێت، بەڵکو ئەوانەی بەڕاستی باوەڕیان بە گۆڕانکاری هەیە با هەنگاوی کردەیی بنێن و ئێمەش ئامادەیین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات