هەرێمی كوردستان و عێراق هاوكاریی یەكتر دەكەن لە ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵەی جووتیارانی بەسڕە و شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق
ئاڤا نیوز
هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕۆژژمێرێكی كشتوكاڵیی یەكگرتوویان دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و قەدەغەكردنی هاوردەكردن لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەكان، وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیش دەڵێ ئێمە پابەندین بە ڕۆژژمێرەكە و هیوادارین عێراقیش پابەند بێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ نوێنەرانی كۆمەڵەی جووتیارانی بەسڕە و شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیان لە شاری هەولێر كرد و ئامانجی سەردانەكەش هەماهەنگیی زیاتر بوو لە نێوان هەردوو لا لە ساغكردنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەمانەوێت لە سەرتاسەری عێراقدا یەك ڕۆژژمێری كشتوكاڵیی یەكگرتوو هەبێت ئێمە پێوەی پابەند دەبین و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوكارمانە و هیوادارین ئەوانیش پێوەی پابەند بن.
گوتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوو هاوردكردنی تەماتە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق قەدەغە دەكرێت ئەمەش بە هۆی ئەوەی وەرزی بەرهەمهێنانی تەماتەیە و مەبەستمان بەرهەمی جووتیارانی ناوخۆ ساغ ببێتەوە و سوودیان پێبگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان