
یەکێک لە گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک زیندانی دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
دوای بەدواچوونەکانی ئاڤا میدیا بۆ ژمارەیەک زیندانی لە گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان کە نەخۆشی کوشندەیان هەبووە، 34 زیندانیی دیكە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئازاد كران.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەك زیندانی لە زیندانەوە پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن و داوا دەکەن ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفت و داواكارییەكانیان بکات، زۆرینەی داواكارییەكانیان سەبارەت بە لێبوردنی تایبەت و گشتی بوو، بەتایبەت ئەو زیندانییانەی كە نەخۆشیی كوشندەیان هەیە و مەترسیی لەسەر ژیانی خۆیان و دەوروبەریان هەیە.
خاڵە ئەرێنییەکان: لیژنەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان پێكهێنراوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناو زیندانەكان، بەتایبەت بۆ ئەو بەندکراوانەی كە نەخۆشیی کوشندەیان هەیە، دوای پشكنین لەلایەن تیمی تایبەتمەندەوە لە ماوەی ڕابردوو نزیكەی 20 زیندانی بە بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئازاد كران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ 34 زیندانیی كە نەخۆشیی كوشندەیان هەیە و دۆخی تەندروستییان باش نییە، بە بڕیاری لیژنەیەكی تایبەتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و بە لێبوردنی تایبەت ئازاد كران.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەمڕۆ بە لێبوردنی تایبەت 34 زیندانی لە چاكسازییەكانی هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئازاد كران.
- ئازادكردنی ئەو زیندانییانە لە چوارچێوەی بڕیاری لیژنە تایبەتەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە و تاوانی زیندانییەكان جۆراوجۆرە لە هاتووچۆوە تیایاندایە تاوەكو تاوانی كوشتن.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا لیژنەكە لە كاركردن بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا پشكنین بۆ ژمارەیەكی دیكەی ئەو زیندانییانە دەكرێت كە نەخۆشیی كوشندەیان هەیە و ئەگەری ئەوە هەیە دەیان زیندانیی دیكەش هاوشێوەی ئەو زیندانییانەی ئەمڕۆ ئازاد بكرێن.
ئەمەش بزانە: ئازادكردنی ئەو زیندانییانە لە چوارچێوەی بڕیاری لیژنە تایبەتەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە و تاوانی زیندانییەكان جۆراوجۆرە لە هاتووچۆوە تێیاندایە تاوەكو تاوانی كوشتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
24 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن