بەشێکی دیکەی خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل دەگەڕێنرێنەوە عێراق
- عێراق
- 24 کانوونی دووەم

کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە، سبەی شەممە، بەشی دووەمی خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە عێراق.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی کەمپەکە دەکات، هەزاران خێزانی چەکدارانی داعشی لێ کۆکراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆسەر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە، هەماهەنگیان لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق تەواو کردووە و سبەی بەشی دووەمی خێزان و منداڵی چەکدارانی داعش دەگەڕێنرێنەوە عێراق کە ژمارەیان 578 کەسە و لە 148 خێزان پێکدێن.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە دووەمجارە خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی 8-1-2025 لە پرۆسەیەکی تر 193 خێزانی دیکە گەڕێنرابوونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی خۆسەر بڕیاریدا دەرگای کەمپەکە بۆ ئەو خێزانانە بکاتەوە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی سوورین، بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی واشنتن، عێراقییەکان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی کەمپی هۆڵ پێکدەهێنن، لە دوای ئەوانیش سووریەکان دێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە