ئاڤا نیوز
منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە، ئێستا پزیشکەکانی بڕیاریان داوە نەشتەرگەری چاندنەوەی مۆخی لە دەرەوەی وڵات بۆ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆیاری تەمەن پێنج ساڵ لە ساتی لە دایکبوونیییەوە تا ئێستا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت، دوای بڕیاری پزیشکەکانی بۆ نەشتەرگەرییەکەی، تا ئێستا کەس نەبووە یارمەتییان بدات، دایکی کۆیار دەڵێت، هاوژینەکەی پێشمەرگەیە و خۆی ژنی ماڵەوەیە، توانای تێچووی نەشتەرگەرییەکەیان نییە، لە ئاڤاوە داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکات بێنە سەرهێڵ و ژیانی کچەکەی ڕزگار بکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بۆ هاوکاری و چارەسەرکردنی نەخۆشەکە، پەیوەندی بە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستییەوە کرد، ئەویش لە وەڵامدا وتی: ' دەبێت ئەولەویاتەکانی نەخۆشەکە ببینین، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکە بکەین".
زانیاریی زیاتر: کۆیار تووشی (کەمبوونەوەی ئەنزیمی پیرۆڤەت کیناز) بووە، ئەم نەخۆشییە بۆماوەیی و دەگمەنە، ئەم ئەنزیمە لەلایەن خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە بەکاردەهێنرێت و بەبێ ئەم ئەنزیمە، خڕۆکە سوورەکان زۆر بە ئاسانی تێکدەشکێن، لە ئەنجامدا ڕێژەیان کەمدەبێتەوە و دەبێتە هۆی کەم خوێنی، بەمەش خێراتر لەناو دەچن لەوەی دروست بببن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگ دەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چوار ئافرەت دهستگیركران لە ماڵهوه سەنتەری جوانكارییان دانابوو
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو زیاتر لە 600 نەخۆش لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر خەوێنراون